1. لەكۆتایی ئەم توێژینەوەیەدا گەیشتینە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:
2. - دەنگنوسان بەیەكێك لەنەخۆشیەكانی گوتن و تێكچوونی دەنگ دادەنرێت، كە بریتیە لەو گۆڕانكارییە دەنگیانەی بەهۆی بوونی گرفت لەپێكهاتەی بەرهەمهێنانی دەنگ لەكەسێكی تەندروستدا ڕوودەدات. نەخۆشی دەنگنوسان پوەست نیە بەتەمەنێكی دیاریكراوەوە، بەڵكو ئەگەڕی ڕوودانی لەهەموو تەمەنێكدا هەیە، هەروەها لەهەردوو ڕەگەزیشدا ڕوودەدات.
3. - ئەو كەسانەی زیاتر ڕووبەڕووی نەخۆشیی دەنگنوسان دەبنەوە، ئەوانەن كە زیاتر دەنگیان بەكاردەهێنن، واتە ئەوانەی پیشەكەیان پەیوەستە بەدەنگیانەوە، هەربۆیە بەكارهێنانی دەنگ بەشێوەیەكی زۆر پێویستی بەكۆمەڵێك ڕێوشوێنی دیاریكراو هەیە، كە پێویستە پەنای بۆ ببرێت لەڕێگەی خۆپاراستنەوە.
4. - نەخۆشیی دەنگنوسان خۆی لەدوو جۆرو هۆكاردا دەبینێتەوە، ئەوانیش: نەخۆشیی دەنگنوسانی ئەندامی و نائەندامی (ئەركی)یە، كە زۆربەی زۆری نەخۆشەكان لەجۆری نائەندامین، ئەمەش بەهۆی بەكارهێنانی دەنگیانەوەیە بەشێوەیەكی هەڵە.
5. - پەنابردنەبەر باوترین و گرنگترین ڕاهێنانە دەنگیەكان، بەسەرەكیترین و باشترین چارەسەری دەنگیی دادەنرێن لەلایەن ڕاهێنەری دەنگیەوە، كە پێویستە نەخۆشەكە پابەندبێت بەسەرجەم ڕێنمایی و كاتی سەردان و ڕاهێنانەكانەوە.